Erbil 31°C یەکشەممە 14 حوزەیران 16:43

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە ئەندام لە یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بووە ئەندام لە یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت  (IUCN)، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەت ئەم هەنگاوە بە مێژوویی ناودەبات و دەڵێت، ئەمە پابەندییەکانی حکوومەت بۆ پاراستنی ژینگە و فرەچەشنیی زیندەوەران دەردەخات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بووە ئەندام لە یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت (IUCN)، کە بە هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی دادەنرێت.

ئەم ڕاگەیاندنە لە کۆنگرەی جیهانیی یەکێتییەکە لە شاری ئەبوزەبی کرا، کە تیایدا نوێنەران و زانایانی بواری ژینگە لە سەرانسەری جیهان کۆبوونەتەوە.

بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەت بۆ کاروباری دەرەوە و گۆڕانی کەشوهەوا، کە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسەکەدا دەکات، گوتی: "بوونە ئەندام لە یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت، هەنگاوێکی مێژووییە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان. ئەمە پابەندییەکانی حکومەت بۆ پاراستنی فرەچەشنیی زیندەوەران و بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتییەکانمان بە شێوەیەکی بەردەوام دەردەخات".

ڕاشیگەیاند: "ئێمە پابەندین بە پاراستنی شاخ، ڕووبار و دارستانەکانمان بۆ نەوەکانی داهاتوو و بەشداریش دەبین لە هەوڵە جیهانییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا."

گرنگیی ئەم ئەندامێتییە:

ئەم ئەندامێتییە هەرێمی کوردستان بە تۆڕێکی فراوانی زیاتر لە 1400 ڕێکخراوی جیهانییەوە دەبەستێتەوە، کە یارمەتیدەر دەبێت لە:

• بـەهـێزکـردنـی یـاسـا و سـیاسـەتـی پـەیـوەنـدار بـە ژیـنگە کـە هـاوتـەریـب بـێت لـەگـەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
• هـەمـاهـەنـگیکردن لـەگـەڵ شـارەزایـانـی جـیهانـی لـەسـەر پـاراسـتنی فرەچەشنیی زیندەوەران، بەڕێوەبردنی ئاو و خاک، و بەدارستانکردنەوە.
• دەســتگــەیشــتن بــە دەرفــەتــی تــوانــاســازی و پــاڵپشــتیی بــۆ پــرۆژەی پــاراســتنی سروشت و خۆڕاگریی بەرامبەر گۆڕانکاری کەشوهەوا.
• پـەرەپـێدانـی گـەشـتوگـوزاریـی ژیـنگەدۆسـتانە و وەبـەرهـێنانـی سـەوز، ئـەمـەش وەک بەشێک لە ستراتیژییەکی فراوان بۆ گەشەسەندن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.