Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 00:05

بە مەبەستی بەشداریکردن لە جەژنی ئێزدییەکان باڵیۆزی 9 وڵات لە هەولێرن

کوردستان TV
100%

شاندێکی باڵای دیپلۆماتکاران و باڵیۆزانی 9 وڵات لە عێراق، بۆ بەشداریکردن لە جەژنی جەمایی ئێزدییەکان گەیشتنە هەولێری پایتەخت و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازییان لێ کرا.

ئەمڕۆ هەینی 10ـی تشرینی یەکەمی 2025، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شاندێکی باڵای باڵیۆزانی وڵاتان لە عێراق، گەیشتنە هەولێری پایتەخت.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەت، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نوێنەری میری ئێزدییانەوە، پێشوازی لە شاندەکە کرا.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، شاندەکە بە مەبەستی بەشداریکردن لە جەژنی جەمایی خوشک و برا ئێزدییەکان سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

شاندەکە پێکهاتوون لە باڵیۆزانی وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، ڤەنزوێلا، فەڵەستین، جەزائیر، سربیا، هیندستان، ئەرمینیا و بەنگلادیش، لەگەڵ د.خلف خدر سنجاری، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزدییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.