دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماژەی بە ئەگەری پێشکەوتن لە قەیرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و جەختی لەوە کردەوە كه هەموو کەس ئامادەیە بۆ شتێکی سەرنجڕاکێش، ئه‌مه‌شی پێش سەردانەکەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کۆشکی سپی خسته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی ئهیلوول دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی سۆشیال میدیای خۆی بەناوی "تروس سۆشیال" نووسیویەتی: دەرفەتێکی ڕاستەقینەمان هەیە بۆ ئەوەی کارێکی گەورە بکەین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەموو کەسێک ئامادەیە بۆ شتێکی سەرنجڕاکێش، شتێکی بێ وێنە. ئێمەش دەیکەین.
هاوكات تره‌مپ رۆژی هەینی لە واشنتۆن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندبوو: پێموایە رێککەوتنێکمان هەیە له‌گه‌ڵ نه‌تانیاهۆ سەبارەت بە غەزە.
بەر لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان كه هه‌فته‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، نه‌تانیاهۆ رەتکردنەوەی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی دووپاتکردەوە و سوێندی خوارد کە ئەرکەکەی بە ئەنجام بگەیەنێت لە دژی حەماس، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی به‌ریتانیا و فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین دانا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیاره به‌یانی دووشەممە نه‌تانیاهۆ لە کۆشکی سپی چاوی بە دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بکەوێت.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی غه‌زه کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە متمانەپێکراوی دەزانێت، ئیسرائیل له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانیدا تا ئێستا 66 هەزار کەسی له غه‌زه کوشتووە کە زۆرینەیان خەڵکی سڤیلن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.