ئهمرۆ یهكشهممه 28ی ئهیلوول، کیێڤ رایگەیاند، رووسیا شەوی رابردوو بە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشی کردووهته سەر ئۆکراینا و لانیکەم چوار کەس کوژران.
ئاژانسی ههواڵی " فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: ئەم هێرشە چڕهی ئهمشهوی رووسیا بۆ سهر كیێڤ دوای ئەوە دێت کە رووسیا هۆشداری دایە ناتۆ لە کردەوەی سهربازیی تووندتر وهكو كاردانهوهیهك ئهگهر هێزهكانیان له ئۆكراینا جێگیر بكهن.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا ئاشکرای کرد، کیێڤ سیستەمی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆتی دروستکراوی ئەمریکای لە ئیسرائیل وەرگرتووە بۆ بەکارهێنان لە دژی هێرشەکانی رووسیا.
زێلینسکی دوای هێرشی چڕی 12 کاتژمێریی گوتی: مۆسکۆ دەیەوێت بەردەوام بێت لە شەڕ و کوشتن و شایەنی هیچی تر نییە جگە لە فشاری تووندی هەموو جیهان.
لەبەرامبەردا رووسیا ئهمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، ئامانجە سەربازییەکانی پێكاوه لە هێرشە ئاسمانییە چڕەکەی شەوی شەممە بۆ سەر ئۆکراینا.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "شەوی ڕابردوو هێزەکانی ڕوسیا هێرشێکی گەورەیان دەستپێکرد، دژی دامەزراوەکانی سەر بە کۆمەڵگەی سەربازی و پیشەسازی له ئۆکرانیا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.