بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەی سپیلک - شانەدەر لە ڕێڕەوەکەی لایداوە و وەرگەڕاوە. هاتوچۆ دەڵێت، ڕووداوەکە زیانی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
رۆژی هەینی 26ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی سپیلک - شانەدەر، لە نزیک گوندی کونە سیخوڕ ڕوویداوە، کاتێک ئۆتۆمبێلێکی جۆری (شۆفرلێت کروز) لە ڕێڕەوەکەی لایداوە و وەرگەڕاوە.
هاتوچۆی سۆران ئاماژەی بەوە کرد، کە خۆشبەختانە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا، هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی خێرایی دیاریکراو بن بۆ پاراستنی سەلامەتیی هەموو لایەک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.