تا دێت ئاره‌زوومه‌ندانی خواردنه‌وه‌ی قاوه له هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان زیاتر ده‌بن، به‌شێكیان رۆژانه زیاتر له كوپێك قاوه ده‌خۆنه‌وه، به‌ڵام ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی قاوه‌دا هه‌ندێك خواردن و خواردنه‌وه بڤه‌ن و نابێت بخورێن.
گۆڤاری (هێڵس)ی جیهانی شه‌ش جۆر خواردن و خواردنه‌وه‌ی دیاری كردووه كه هه‌رگیز نابێت له‌گه‌ڵ قاوه‌دا هه‌ڵبكه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:-
میوه ترشه‌كان
خواردنه‌وه‌ی قاوه له‌گه‌ڵ میوه ترشه‌كان وه‌ك لیمۆن و پرته‌قاڵ كێشه بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس دروست ده‌كات و زۆرجار ده‌بێته هۆی دروستبوونی سكچوون و ئاوسانگی گه‌ده و دڵه‌كزێ و سوتانه‌وه.
گۆشتی سوور
به‌گوێره‌ی تۆژینه‌وه‌كان قاوه ماده‌ی ئاسن له ریخۆڵه هه‌ڵده‌مژێت، گۆشتیش رێژه‌یه‌كی زۆر له ماده‌ی ئاسنی تێدایه، بۆیه خواردنه‌وه‌ی قاوه سووده‌كانی گۆشت له‌ناو ده‌بات، باشتره لێی دوور بكه‌ونه‌وه.
شیر
شیر ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی كالیسیۆم كه بۆ ئێسك و ماسوولكه‌كان به‌سوودن و ده‌بنه رێگر له مه‌یینی خوێن، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی قاوه له‌گه‌ڵیدا ده‌بێته هۆی هه‌ڵمژینی ئه‌و ماده‌یه و به‌مه‌ش كێشه بۆ ریخۆڵه و ئێسك دروست ده‌كات.
خواردنه سووركراوه‌كان
خواردنه‌وه‌ی زۆری قاوه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌وری زیانبه‌خش و كه‌مبوونه‌وه‌ی چه‌وری سوودبه‌خش، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر دڵ به‌جێده‌هێڵێت، خواردنه‌وه سووركراوه‌كانیش رێژه‌یه‌كی زۆری چه‌ورییان تێدایه، به‌مه‌ش قاوه و خواردنه سووركراوه‌كان رێژه‌ی چه‌ورییه زیانبه‌خشه‌كان له له‌شدا زیاتر ده‌كه‌ن و مه‌یخۆن.
دانه‌وێڵه‌كان
دانه‌وێڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ماده‌ی زینك، به‌ڵام قاوه سووده‌كانی ئه‌م ماده‌یه ده‌مژێت، بۆیه ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین قاوه له‌گه‌ڵ دانه‌وێڵه‌كان به‌یه‌كه‌وه مه‌خۆن.
ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به سۆدیۆم
ئه‌وه ئاشكرایه كه خواردنه‌وه‌ی قاوه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر پاڵه‌په‌ستۆی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه، ماده‌ی سۆدیۆمیش پاڵه‌په‌ستۆی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه، بۆیه ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كرێت قاوه و سۆدیۆم به‌یه‌كه‌وه نه‌خورێن با نه‌بێته هۆی دروستبوونی كاره‌ساتێكی ته‌ندروستی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.