هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی ئه‌و شوفێره‌ی راگه‌یاند كه شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری به پێچه‌وانه‌ی ئاراسته ده‌ڕۆیشت و مه‌ترسی خستبووه سه‌ر ژیانی خۆی و شوفێرانی تریش.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته‌كه رایگه‌یاند: دوێنێ پێنجشه‌ممه كاتژمێر 11ی شه‌و ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤۆڵکس واگن ئەتڵەس لە شەقامی 120 مەتری خێرا له نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقام دەڕۆیشت و مەترسی خستبووە سەر ژیانی خۆیی و شوفێرانی تریش.
راشیگه‌یاند: مەفرەزەکانمان لە کاتێکی پێوانەیی و لەماوەی چەند خولەکێکدا توانیان دەستبەسەر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بگرن و شوفێرەکەش ڕەوانەی بنکەی پۆلیس بکەن و بۆ ئەوەی سکاڵایی یاسایی لەسەر تۆمار بکەین بەرامبەر ئەو کارە مەترسیدارەی ئەنجامی داوە.
هاتوچۆی هه‌ولێر داواشی لە شوفێران كرد بە هیچ جۆرێک بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقام لێ نەخوڕن بەتایبەتی شەقامە خێراکان، چونکە ئەگەری زۆری ڕووداوی هاتوچۆی هەیە، جگه‌له‌وه‌ش پێشێلکردنی مافی گشتییە و تووشی لێپرسینەوە و سزای توند دەبنه‌وه.
وێنه: ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی پێچه‌وانه‌ی ئاراسته ده‌ڕۆیشت:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.