وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاندووه، بڕیار وایه مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رۆژی شەممە بۆ پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل، لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان به‌شدار بێت و دواتر له كۆتایی هه‌فته سه‌ردانی ئیسرائیل بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: تۆمی پیگۆت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووه: ماركۆ روبیۆ لەگەڵ سەرکردەکانی ئیسرائیل گفتوگۆ دەکات، بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانیی و پابەندبوونی واشنتۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کردەوەکانی دژە ئیسرائیل.
ئه‌وه‌ش هاتووه : "یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان كه ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی دژی ده‌وه‌ستێته‌وه دانپێدانانی تاکلایەنەیه بە دەوڵەتی فەلەستین له‌لایه‌ن فه‌ره‌نسا و هه‌ندی وڵاتی ئه‌وروپی، چونكه پێمان وایه ئه‌و كاره پشتگیریی و پاداشتی تیرۆریزمی حەماس ده‌كات."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.