ئەمشەو چوارشەممە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆمبێكی چێنراو كە لەناو ئۆتۆمبێلێك دانرابووەوە، تەقییەوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان ژمارەیەك كەس بوونەتە قوربانی.
میدیاكانی سووریا بڵاویان كردەوە: بۆمبە چێنراوەكە لەنێو ئۆتۆمبێلێكدا لە ناوچەی مەزە لە دیمەشق تەقیوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، لە ئەنجامی تەقینەوەكەدا ژمارەیەك كەس بوونەتە قوربانی و تیمێكی زۆری ئەمبوڵانسیش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.