Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 07:05

زیاتر لە 500 فەرمانبەری نەتەوەیەكگرتووەكان: ئەوەی لە غەزە روودەدات كۆمەڵكوژییە

کوردستان TV
100%

زیاتر لە 500 فەرمانبەری بواری مافەكانی مرۆڤ لە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نامەیەكدا جەخت دەكەنەوە، ئەوەی ئێستا لە غەزە روودەدات جینۆساید و كۆمەڵكوژی خەڵكە.

لیژنەیەكی سەر بە مافەكانی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نامەیەكدا كە لە جێگەی زیاتر لە 500 فەرمانبەر واژۆی كردووە، دەڵێت: ئەگەر ئەو كۆمەڵكوژییەی لە غەزە روو دەدات لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە سنوورێكی بۆ دانەنرێت، رێكخراوەكە و خودی مافەكانی مرۆڤ لە جیهاندا دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە.

لیژنەكەی مافی مرۆڤ داوای لە نەتەوەیەكگرتووەكان و سەرجەم رێكخراوە جیهانییەكان كردووە هەوڵی تەواو بدەن بۆ راگرتنی كۆمەڵكوژی لە غەزە بۆ ئەوەی كۆمەڵكوژییەكەی ساڵی 1994 لە رواندا دووبارە نەبێتەوە كە بەهۆیەوە زیاتر لە ملیۆنێك كەس لەناوچوون.

بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی تەندروستی لە غەزە، لە ماوەی نزیكەی دوو ساڵی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین، نزیكەی 63 هەزار كەس كوژراون.

لای خۆشییەوە روانگەی جیهانی برسێتی ئاماژە بەوە دەكات كە ئێستا 514 هەزار كەس لە غەزە بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن كە ئەمەش چارەكێكی كۆی گشتی دانیشتوانی غەزە پێك دەهێنێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.