Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 13:46

گوندنشینانی باشووری عێراق بە هۆی کەم ئاوییەوە کۆچ دەکەن

کوردستان TV
100%

ناوچەی هۆرەکانی باشووری عێراق کە پشت بە بەخێوکردنی گامێش دەبەستن، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵییەوە رووبەڕووی مەترسی بوونەتەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا سەرچاوەکانی ژیانیان لەدەست دەدەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی ئابی 2025، واسق عەباس، یەکێک لە گوندنشینانی ئەو ناوچەیە، لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند، ماوەی 15 ساڵە گامێش بەخێو دەکات و گوتی ئێستا "ئاو نەماوە، هۆرەکە لەناوچووە و کۆتایی هاتووە".

لە عێراقدا ئەمساڵ کە پلەی گەرما لە هاویندا گەیشتە سەرووی 50 پلەی سەدی، لە دوای ساڵی 1933وە وشکترین ساڵ بووە.

دەیان هەزار کەس لە دانیشتووانی هۆرەکان کە بژێویان لەسەر بەخێوکردنی ئاژەڵ و ڕاو و ماسیگرتنە، بێدەسەڵاتانە چاودێریی لەناوچوونی سەرچاوەی ژیانیان دەکەن.

واسق عەباس، لە ماوەی ڕابردوودا حەوت گامێشی لەدەست داوە و ماوەیەک لەمەوبەریش گامێشێکی تری بەهۆی خواردنەوەی ئاوی سوێرەوە مردار بووەوە. 

هۆزی هۆرە، ناچارن گامێشەکانیان بگوازنەوە بۆ ئەو ناوچانەی هێشتا کەمێک ئاویان ماوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.