بڕیار وایه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌ردوو شاندی باڵای رووسیا و ئۆكراینا له ئیستانبوڵ له توركیا كۆبوونه‌وه، رووسیاش دووپاتی کردووه‌ته‌وه، پێشبینی ده‌كه‌ین دانوستانی ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ ئۆكراینا زۆر قورس بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی تهمووز، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووه، شاندەکەیان بەرەو ئیستانبوڵ بەڕێکەوتووە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ گفتوگۆکان له‌باره‌ی ئاگربه‌ستی شه‌ڕ له‌نێوان هه‌ردوو شاندی باڵای رووسیا و ئۆكراینا ئەنجام بدرێت.
راشیگه‌یاندووه، چاوەڕوانی رێگایەکی ئاسان ناكه‌ین بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست، به‌دڵنیایی دانوستانه‌كان زۆر قورس دەبێت.
دیمیتری پێسکۆڤ، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئێمه و ئۆكراینا زۆر چڕكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه رووسیا سازش له داواكارییه‌كانی خۆی بكات.
ده‌شڵێت، به‌هیواین دواجار ئۆكراینا ژیرانه بیر بكاته‌وه و رێز له داواكارییه‌كانیان بگرێت، تا ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن و ئاگربه‌ست بێته كایه‌وه، ئه‌وه‌ش له سوودی ئۆكراینا و هه‌موو لایه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.