Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 13:02

ئەمریكا بەفەرمی كشانەوەی خۆی لە رێكخراوی یونسكۆ راگەیاند

کوردستان TV
100%

ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمی كشانەوەی خۆی لە ئەندامبوونی رێكخراوی یونكسۆ راگەیاند كە دامەزراوەیەكی نەتەوەیەكگرتووەكانە لە بواری پەروەردەیی و زانستی و رۆشنبیری، بەهۆی تۆمەتباركردنیان بە دژایەتیكردنی ئیسرائیل.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: بەردەوامبوونمان لە بەشداریكردن لە ریزی رێكخراوی یونسكۆ كە رێكخراوێكە سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، سوودی بە ئەمریكا ناگەیەنێت.

لای خۆشییەوە ئۆدری ئەزۆلاری بەڕێوەبەری گشتی یونسكۆ دڵگرانی خۆی بۆ بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا لە رێكخراوەكەیان دەربڕی و جەختی كردەوە كە "ئەم بڕیارەی ئەمریكا چاوەڕوانكراو بوو".

پێشتر رۆژنامەی (نیۆیۆڕك پۆست) بڵاوی كردبووەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری داوە لە ئەندامێتی رێكخراوی یونسكۆ بكشێتەوە، بەهۆی ئەوەی رێكخراوەكە بەڕوونی دژایەتی هەڵوێستەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل دەكات.

لای خۆشییەوە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئەم بڕیارەی ئەمریكای بە هەنگاوێكی گرینگ و دادپەروەرانە هەژمار كرد و داواشی كرد سەرجەم وڵاتانی ئەندام هەمان را و بۆچوونیان هەبێت و سنوورێك بۆ رێكخراوەكە دابنێن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.