Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 13:02

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەوەی لە غەزە روو دەدات دوورە لە بەها مرۆییەکان

کوردستان TV
100%

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ناکرێت مرۆڤ لە کاتی وەرگرتنی بەشە خۆراک بیندار بکرێت یان بکوژرێت، هاووڵاتییانی غەزە لە خراپترین بارودۆخدان.

ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی تەمووز، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: "غەزە لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان بێ بەش کراون".

ئەنتۆنیۆ گوتێرێس هۆشداری دەدات لەوەی، غەزە بە خراپترن کاتیدا تێدەپەڕێت و خەڵکەکەی لە هەموو پێداویستییە مرۆییەکان بێ بەشن.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی ئیدانەی توندوتیژیەکانی سەر غەزە دەکات و دەڵێت، ناکرێت کاتێک خەڵکی برسی بەرەو وەرگرتنی خۆراک دەرۆن تەقەیان لێ بکرێت و بکوژرێن

گوتێرێس ئاماژەی بەوە کردووە جیاواز لەوە گەزە لە پێداویستییەکانی ژیان بێبەشن، ناحەقییەکی گەورە بەرامبەر بەو کەسانە دەکرێت کە دەیانەوێت دەستیان بە خۆراک بگات، گوتیشی، ئەوەی لە غەزە روودەدات دوورە لە بەها مرۆییەکان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.