به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی فه‌له‌ستینی به‌هۆی برسییه‌تیه‌وه 50 كه‌س له كه‌رتی غه‌ززه گیانیان له ده‌ست داوه، نەتەوە یەکگرتووەکانیش له نویترین كاردانه‌وه‌یدا دووبارە داوای کرد کە ئیسرائیل گەمارۆی سەر کەرتی غەززە ھەڵبگیرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌نادۆڵ"ی توركیا بڵاویكردووه، ئاژانسی هاریكاریی خۆراك و مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA) لە راگەیاندراوێکدا ده‌ڵێت: "چەندین پەیاممان بەدەست گەیشتووە کە باس لە بێ ئومێدییەکی زۆر دەکەن سەبارەت بە زیادبوونی قەیرانی برسێتی لە غەززە".
راشیگەیاندووە: دۆخه‌كه له ئێستادا گیان له‌ده‌ستدانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی برسییه‌تی تووند بۆ خه‌ڵكی كه‌رتی غه‌ززه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: "لە ئێستادا نرخی خۆراک لە غەززە 40 ھێندە بەرزبووەتەوە".
ھەروەھا له بانگه‌وازه‌كه‌یدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای کردووە به په‌له ئیسرائیل گەمارۆی سەر کەرتی غەززە ھەڵبگیرێت، ئەوەش بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە قەیرانی برسێتی لە کەرتی غەززە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.