دۆناڵد ترەمپ بەڵێنی ناردنی چەک و پێداویستیی سەربازیی پێشکەوتوو دەداتە ئۆکراینا و بە توندی رەخنە لە رووسیا دەگرێت و دەشڵیت؛ سیستمی پاتریۆت رەوانەی کیێڤ دەکەین.
رۆژی دووشەممە 14ـی تەمووز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ سیستمی پاتریۆت و کۆمەڵیک چەک و پێداویستیی سەربازیی پێشکەوتوو دەدەینە ئۆکراینا، لەبەر ئەوەی ئەو وڵاتە بە رژدی پێویستی بەو چەکانەیە.
دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە دووپاتی کردەوە کە یەکێتی ئەوروپا پارەی ئەو چەک و پێداویستییانە دەدات کە ئەمریکا دەینێرێتە کیێڤ و بە توندی هێرشی کردە سەر سەرۆکی رووسیا.
سەرۆکی ئەمریکا بێ هیوایی خۆی لە بەرامبەر پوتین پێشاندا و گوتی؛ "ڤلۆدیمیر پوتین زۆر بە جوانی قسە دەکات، بەڵام دواتر بە شەو هەموان بۆردومان دەکات".
هاوکات، کیت کلاگ، نێردەی کۆشکی سپی بۆ کاروباری ئۆکراینا، گەیشتە کیێڤ و بڕیارە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لە واشنتن لەگەڵ مارک رۆتە، سەرۆکی ناتۆ کۆببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.