Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 21:22

رەوتی نیشمانیی شیعە رەتی دەكاتەوە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرووپی سەرایا سەلامیان دابێت

کوردستان TV
100%

رەوتی نیشمانیی شیعە ئەمڕۆ دووشەممە ڕەتی كردەوە بڕیاریاندابێت باڵی سەربازیی رەوتەكەیان (گرووپی سەرایا سەلام) هەڵبووەشێننەوە و چەكەكانیان رادەستی حكوومەت بكەن.

نووسینگەی راگەیاندنی رەوتی نیشمانیی شیعە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: ئەو نووسراوەی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرووپی سەرایا سەلام و رادەستكردنی چەكەكانیان بە حكوومەت و كشانەوەیان لە شاری سامەڕا، دوورە لەڕاستییەوە.

بڵاویشی كردەوە: ئەو نووسراوەی لەمبارەیەوە بە واژۆی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی نیشمانیی شیعە بڵاوبووەتەوە، ساختەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی نووسراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی رەوتی نیشمانیی شیعە بڵاوكرایەوە كە واژۆی موقتەدا سەدری لەسەرە، تێیدا هەڵوەشاندنەوەی گرووپی سەرایا سەلام راگەیەنراوە و داوا لە لایەنگرانی كراوە چەكەكانیان رادەستی حكوومەت بكەن و لە شاری سامەڕاش بكشێنەوە.

وێنە: ئەو نووسراوەی رەوتی نیشمانیی شیعە دەڵێت ساختەیە:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.