رەشەبایەکی بەهێز لە شەوی رابردووەوە پارێزگای سلێمانیی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە کارەبای ژمارەیەک گەڕەک و ناوچەی شارەکە بڕاوە، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانییش دەڵێت، تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی تەممووز، سیروان محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند؛ بەهۆی ئەو رەشەبایەی لە شەوی رابردووەوە سنووری پارێزگای سلێمانیی گرتووەتەوە، زیان بەر هێڵ و تۆڕەکانی کارەبا کەوتووە.
سیروان محەمەد، گوتی: "بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵ، لەنێو شاری سلێمانی 19 فیدەر و لە دەرەوەی شار 6 فیدەری کارەبا کوژاونەتەوە، کە بەهەموویانەوە 25 فیدەر دەکات".
گوتەبێژی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبا لە هۆبەکاندا سەرقاڵی کارکردنن بۆ ئەوەی بە زووترین کات کێشەکە چارەسەر بکەن و کارەبا بۆ هاوبەشان بگەڕێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.