Erbil 31°C یەکشەممە 14 حوزەیران 15:49

لە ماوەی 100 ڕۆژدا نزیک نیو ملیۆن ئەفغانستانی لە ئێران دەرکراون

کوردستان TV
100%

لە ماوەی 100 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 490 هەزار هاووڵاتیی ئەفغانی نشتەجێی ئێران لەم وڵاتە دەرکراون و گەڕێنراونەتەوە بۆ ئەفغانستان.

ئەمیروڵڵا شەمەقدرەی، جێگری پارێزگاری خۆراسانی ڕەزەوی بە ئاژانسی ئیرنای ڕاگەیاند، لە ماوەی 100 ڕۆژی ڕابردوودا 490 هەزار هاووڵاتیی ئەفغان کە بە شێوەی نایاسایی لە ئێران نیشتەجێ بوون، گەڕێنراونەتەوە وڵاتی خۆیان.

 ئاماژەی بەوەش کرد لەو ژمارەیە، 380 هەزار کەسیان لە ڕێگای دەروازەی سنووریی "دوغارون" لە نێوان پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی و ویلایەتی هەراتی ئەفغانستان، گەڕاونەتەوە.

زیاتر لە شەش ملیۆن هاووڵاتیی ئەفغان لە  ئێران نیشتەجێن و حکوومەتی ئێران دەڵێ نزیک سێ ملیۆن کەسیان بە شێوەی نایاسایی لەم وڵاتەن و دەبێ بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاندووە لە پلانیدایە تا کۆتایی ئەمساڵ 2 ملیۆن و 800 هەزار هاووڵاتیی ئەفغان بگەرێنێتەوە ئەفغانستان.

حکوومەتی ئێران بە مەبەستی ناچارکردنی ئەفغانەکان بە گەڕانەوەیان بۆ ئەفغانستان، هەر جۆرە پەیوەندییەکی ئابووری لەگەڵ ئەو هاووڵاتییانە وەک بەکرێدانی خانوو و دووکان یا دامەزراندن و بەکارهێنانیان لە کەرتی گشتی و تایبەتی ئێرانی قەدەغە کردووە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.