دوای كوژرانی ئه‌فسه‌ره باڵاكه‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای رووسیا له دوو رۆژی رابردوودا، له تازه‌ترین كاردانه‌وه‌دا سوپای رووسیا هێرشێكی چڕی درۆنی كرده سه‌ر كیێڤی پایته‌ختی ئۆكراینا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیاش ده‌ڵێت، كۆگاكانی چه‌ك و فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیمان له كیێڤ كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ،ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی " رۆیته‌رز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاندووه، "لە هێرشەکەیاندا کارگەکانی دروستکردنی درۆن، فڕۆکەخانەیەکی سەربازی و پاڵاوگەیەکی نەوتیان لە کیێڤ بە وردی کردووەتە ئامانج.
لای خۆیه‌وه، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا هێرشەکەی بە " بێبەزەییانە و هه‌ره‌مه‌كی" وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، "ئه‌مه وه‌ڵامی مۆسكۆ بوو بۆ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ دانوستان و ئاگربه‌ست".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئه‌مڕۆ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی " سۆشیال تروس"ی تایبه‌ت به خۆی ڕایگەیاند، "پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ پووتین هیچ ئاكامێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه بۆ كۆتایی هێنان به جه‌نگی سێ ساڵه‌ی رووسیا و ئۆكراینا".
هه‌ر ئه‌مرۆ، هێزی ئاسمانیی ئۆکراینا بڵاویکردەوە، رووسیا سه‌دان درۆن و مووشەکی مه‌به‌ستداری ئاڕاستەی کیێڤ کردووە ، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و نزیكه‌ی 23 كه‌سی ترش بریندارن، جگه له‌وه زیان بەر نزیکەی 40 باڵەخانەی نیشتەجێبوون، هێڵی شەمەندەفەری گشتی، قوتابخانە و ئۆتۆمبێل و شوێنی گشتی كه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.