لە درێژەی هێرشە به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل و ئێران‌دا بۆ سەر یەکتری، ئه‌مڕۆ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر زانکۆی ئیمام حوسێن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تاران.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی حوزه‌یران، ئاژانسی "ئانادۆڵ"ی توركیا لە سەرچاوەکانی ناوچەکەوە بڵاویكردووه‌ته‌وه: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر زانکۆی ئیمام حوسێن سەربە سوپای پاسداران كه دەکەوێتە نزیک گەڕەکی حەکیمیە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تاران.
میدیاكانی نزیك له حكوومه‌تی ئێران ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه: دوای هێرشەکە دووکەڵ لە ناوچەکە بەرزبووه‌ته‌وه و تا ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراون.
زانكۆی ئیمام حوسێن، زانكۆیه‌كی سه‌ربازییه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی تاران تایبه‌ته به سوپای پاسدارانی ئێران، قوتابیانی ناوخۆی ئێران بۆ به‌شداری كردن له سوپای پاسداران ده‌بێت له‌و زانكۆیه بڕوانامه وه‌ربگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.