ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ی ئایار، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی بایه‌خدان به هۆڵی چاڵاكییه رۆشنبیرییه‌كان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه به دروستكردنی هۆڵێكی تایبه‌ت به چاڵاكییه هونه‌ری و رۆشنبیرییه‌كان له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: هۆڵی ڕۆشنبیری و بیرەوەریی بەردەڕەش لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش لەسەر ڕووبەری 40 هەزار مەتر بە شێوەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو بنیاد دەنرێت.
هۆڵەکە بە گوژمەی 7 ملیار و 340 ملیۆن دینار بە دەستی کاری خۆماڵی دروست دەکرێت و 33%ی پرۆژەکە جێبەجێ کراوە و بڕیارە لە کاتی دیاریکراو تەواو بکرێت.
هۆڵی ڕۆشنبیری و بیرەوەریی بەردەڕەش ناوەندێکی گرنگی بەڕێوەچوونی چالاکییە جۆراوجۆرەکان دەبێت لە دەڤەرەکە و له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.