Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 00:05

ڕێككەوتنەكانی حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا ئەمه‌ریكییەكان ژێرخانی وزە لە كوردستان بەهێزتر دەكەن

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ فه‌رمانگه‌ی میدیاو زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ : دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە 19ی 5ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێریی ڕێورەسمی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگی لە بواری وزەدا کرد، ئەمەش ژێرخانی وزە لە هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەكات و دەبێتە هۆی ئەوەی ملیۆنان كەس لە كەرتی وزەی هەرێمی كوردستان و عێراق سوودمەند بن.


بەپێی ئەم ڕێككەوتنانە، بەڕێوەبردنی بلۆکی وزەی تۆپخانە لە گەرمیان، دەبێتە هۆی پێشخستنی ئاسایشی وزە و گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان.


ڕێککەوتنەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاسایش و گەشەکردنی وزەی هەرێمی کوردستان و یارمەتیدەری پلانە گەورەکانی حکومەتی هەرێمە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ملیۆنان هاووڵاتی.


هەردوو بلۆکی هاوبەشی تۆپخانە-کوردمیر، كە تا پێنج ترلیۆن پێ سێجای ستاندارد غازی سروشتییان تێدایە و 900 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان هەیە، بە هەنگاو پەرەی پێدەدرێت و مەزەندە دەکرێت لە ماوەی تەمەنی ڕێككەوتنەكە نزیکەی 70ملیار دۆلار داهات وەبەرهێنانی تێدا بكرێت.


لەلایەكی دیكەوە کۆمپانیاکانی HKN Energy و ONEX Group لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی كۆمپانیای هاوبەشی Miran Energy کار بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی غازی میران دەكەن.


کێڵگەی غازی میران لە هەرێمی کوردستان وا مەزەندە دەکرێت نزیکەی هه‌شت تریلیۆن پێ سێجای ستاندارد غازی سروشتی لەخۆ بگرێت و دەتوانرێت وەبەر بهێنرێت.
ئەم ڕێککەوتنە هەنگاو بە هەنگاو ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ پەرەپێدانی کێڵگەكان و دەتوانێت لە داهاتوودا زیاتر لە 40 ملیار دۆلار داهات بۆ هەرێمی كوردستان وەدەست بخات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.