Erbil 31°C دووشەممە 24 ئاب 18:19

کەشناسی هەرێم: ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودایە و ئەگەری باران بارین هەیە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان بە گشتی لەنێوان  نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.

رۆژی پێنجشەممە 15ـی ئایاری 2025، بەڵێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئاسمان بە گشتی لەنێوان  نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت,  لەگەڵ بەردەوامی ناجیگیری کەش بەهۆی بارینی تاوە باران وبروسکەی پچر پچر لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەرێژەی زیاتر لەناوچە شاخاووییەکان, پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت".

 

کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەی گەرما لە نێوان سێ بۆ شەش پلە نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێسبینی دەکات سبەی هەینی 16ـی ئایاری 2025؛ "ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت".

 

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان سێ بۆ چوار پلە بەرزبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

 

پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان

هەولێر : 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی

دهۆک : 27 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی

سۆران : 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان :33 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.