بەڕێوەبەرایتی كەشناسی هەرێمی كوردستان رەوشی كەشوهەوای پێشبینیكراوی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە دا كە ئەمڕۆ و سبەی كەشوهەوا گەرم دەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکی 1 تــا 3 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارەکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە .
بۆ كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: بەهەمانشێوە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش نزيك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ هەینی .
كەشناسی هەروەها پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كرد:-
هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 34 پلەی سیلیزی
سۆران: 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.