سوپای پاکستان بڵاویکردەوە کە لە کاتەکانی شەوەوە هەتا ئێستا، 12 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکداری هارۆپی ھیندستانى خستووەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئایاری 2025، جەنەراڵ ئەحمەد شەریف شودری، بەڕێوەبەری گشتیی لە یەکەی پەیوەندیيە گشتییەکانی سوپای پاکستان ڕاگەیاندراوێکی نوێی لە بارەی گرژییەکانی هیندستان و پاکستان بڵاوکردووەتەوە.
شودری باسی لەوە کردوە کە لە کاتەکانی شەوەوە هەتا ئێستا هیندستان ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هارۆپی ڕەوانەی پاکستان کردووە و، ئەمە "کردەیەکی دیکەی ئاشکرای دەستدرێژی سەربازییە".
هەروەها شودری ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای پاکستان لە "ئامادەباشی تەواودایە" و، هەتا ئێستا 12 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هارۆپی هیندستانیان خستووەتە خوارەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.