دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3-5-2025 كاتژمێر چواری عه‌سر سیاسه‌تمه‌داری دیاری توركیا (سری سوره‌ییا ) بریكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا و ئه‌ندامی شاندی ئیمرالی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ئیستانبول كۆچی دوایی كرد، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی ...
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و سیاسەتمەداری تورکیا و هاوسەرۆکی پێشووی دەم پارتی و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (سری سورەییا ئۆندەر)ـم پێ گەییشت.
خوالێخۆشبوو سری سورەییا ئۆندەر کە ئەندامی شاندی ئیمرالیش بوو، بەشی زۆری ژیانی خۆی بۆ خەباتی سیاسی و ئاشتیانە تەرخان کرد و هەوڵەکانی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا جێگەی پێزانینێکی زۆرە.
له راگه‌یه‌نراوی فه‌رمی باره‌گای بارزانی ئه‌وه‌ش هاتووه : پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆست و هەڤاڵ و هاوفکرانی خوالێخۆشبوو سری سورەییا ئۆندەر و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی دەم پارتی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
3ی ئایاری 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.