Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 21:11

لە کەرکووک شەڕ لە نێوان چەند هاوڕێیەک روویدا و گەنجێکی 18 ساڵان گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

درەنگانی شەوی رابردوو لە کەرکووک شەڕ لە نێوان چەند هاوڕێیەک روویدا و پۆلیسی شارەکەش دەڵێت گەنجەکان تەقەیان لە یەکتر کردووە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن.

 

رۆژی شەممە 3ـی ئایاری 2025 سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە هەڵۆ جەباری، پەیامنێری کوردستان تیڤی راگەیاند؛ "درەنگانی شەوی رابردوو شەڕ لەنێوان سێ هاوڕێدا روویداوە کە هەر سێکیان لەژێر کاریگەری خواردنەوەی مەی دا بوون وچەکیان بە کارهێناوە".

 

ئەو سەرچاوەیە گوتی؛ روداوەکە کاتژمێر 11:40 خولەکی شەو لە گەڕەکی حووزەیرانی کەرکووک رویداوە و تا ئێستا لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بەردەوامە و وردەکارییەکانی بۆ هێزە ئەمنییەکان روون نەبووەتەوە".

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی؛ یەکێک لە گەنجەکان تەقە دەکات و فیشەک بەر سکی گەنجێکی تەمەن 18 ساڵان بە ناوی "خالید دایح جەسام" کە بە رەگەز عەرەبە، دەکەوێت و لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دەدات".

 

پۆلیسی کەرکووک ئەوەشی باس کردووە کە سێ گەنجی دیکە کە تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 27 ساڵە و یەکێکان قوتابییە بریندار بوون و فیشەک بەر قاچ و سکیان کەوتووە.

 

ئەو سێ گەنجە لە نەخۆشخانەی کەرکووک خەوێندراون و پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە، هاوکات پۆلیسی کەرکووک "ئەو دەنگۆیانە" رەت دەکاتەوە کە لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە و دەگوترێت لە سەڕەکەدا زیاتر لە 17 کەس بریندار بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.