Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 02:43

وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێك له‌باره‌ی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین ده‌دات

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 30ی نیسانی 2025 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: به‌ فه‌رمانی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری، بڕی 45 ملیار دینار بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی ،هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌رین ته‌رخان كرا.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌وه‌ش هاتووه‌ : بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێم سەرپەرشتی چەند کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و یەکێتی بەڵێندەران و بانکەکانی سەر بەوەزارەت، دوای ئەو کۆبوونەوانە و ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکان ، وەزیری دارایی و ئابووری چەند بڕیارێکی لەبەرژەوەندی بەڵێندەران و ئەو کۆمپانیایانە دەرکرد کە سەرقاڵی ئەنجامدانی پڕۆژەکانن له‌و سنوورانه‌..

وەزیری دارایی بڕیاریدا بە خەرجکردنی زیاتر لە 45 ملیار دینار بۆ دەرمان و پێداویستی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا و شەقامی 100 مەتری سلێمانی و ڕێگای دووسایدی کەلار - دەربەندیخان و شایستەی کۆمپانیاکانی خۆڵ و خاشاک و پڕۆژە بەردەوامەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین.

هاوکات هەر لە چوارچێوەی بڕیارەکاندا بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاری دا بەبەردەوام بوونی لیژنەی خەرجکردنی گەڕانەوەی (التأمینات و خطاب الضمان)ی بەڵێندەران لەسەرجەم بانکەکان ، بەمەبەستی گەڕانەوەی پابەندییەکان بە پێی ڕێژە و گوژمەی دیاریکراو.

1- 4،500،000،000 چوار ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ خەرجی دەرمان بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.

2- 4،000،000،000 چوار ملیار دینار بۆ خەرجی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا.

3- 3،500،000،000 سێ ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی سلێمانی و دەوروبەری.

4-3،000،000،000 سێ ملیار دینار بۆ سەرجەم پرۆژەکانی ئیدارەی گەرمیان.

5- 2،000،000،000 دوو ملیار دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین.

6- 2،000،000،000 دوو ملیار دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی پارێزگای هەڵەبجە.

7- 5،000،000،000 پێنج ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی کەلار - دەربەندیخان.

8- 20،000،000،000 بیست ملیار دینار وەک شایستەی دارایی پڕۆژەی شەقامی ( 100 ) مەتری سلێمانی ( شاڕێی بابان ).

9- 1،500،000،000 یەک ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار پارەی خۆڵ و خاشاک.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.