بۆ مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له لوتكه‌ی جیهانی بۆ رۆڵی ئافره‌تان له گۆڕانكارییه دیجیتاڵییه‌كان، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ مه‌به‌ستی ناونووس كردنی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به‌شداری له‌و لوتكه‌یه‌دا بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ی نیسانی 2025 ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: بریار وایه لوتکەی جیهانی بۆ رۆڵی ژنان لە گۆرانکاریە دیجیتاڵی و تەکنەلۆژیاکاندا، لە شاری عەممان لە وڵاتی ئوردن، لە بەرواری 27-5-2025 به‌ڕێوه‌بچێت و ژنانی بازرگانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌توانن به‌شداری تێدا بكه‌ن.
له ئاگاداری نامه‌كه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ئه‌وه‌ش هاتووه : بۆ زانیاری زیاتر و بۆ مه‌به‌ستی بەشداریکردنی ئافره‌تانی بازرگانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌توانن سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بكه‌ن به‌تایبه‌ت بەشی پەیوەندیەکان بۆ مه‌به‌ستی ناونووس كردن .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.