Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 16:32

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ئەمڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ لە عەممان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبووەوە.

هەردوولا باسيان له‌ بره‌ودانى زياتر به‌ پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن لە بوارە جیاجياكاندا كرد، هه‌روه‌ها پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانيان تاوتوێ كرد و جەختیان لەسەر گرنگیی هەماهەنگی بۆ پاراستنى سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.

نێچیرڤان بارزانی وێڕاى ده‌ربڕينى پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئوردن، ستایشی ڕۆڵی ناوچەیی و هەوڵەکانی ئوردنى بۆ بەهێزکردنی ئاشتی کرد.

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردنيش وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان، خواستى ئوردنى بۆ فراوانکردنی هاوکاری لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.