Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 17:00

مەسرور بارزانی سەرخۆشی لە سەرۆککۆماری ئێران دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی رووداوی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس کە 25 کوژراو و زیاتر لە 800 برینداری لێکەوتەوە، سەرەخۆشی لە سەرۆککۆماری ئێران دەکات.

 

رۆژی یەکشەممە 27ـی نیسانی 2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کرد و هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارانی تەقینەوەکە خواست.

 

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی:

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێز د.مەسعود پزیشکیان و کەسوکار و قوربانیانی تەقینەوەی بەندەر عەباس دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین. خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاریان ببەخشێت.


لەم ڕووداوە نەخوازراوەدا، هاوسۆزی و هاوخەمی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەردەبڕین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.