بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە و سبەی دووشەممەی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە، بەگوێرەی راگەیەنراوەكە ئەمڕۆ کەشی هەریـم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى نمە باران بارینی هەیە
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت, ئەگەرى نمە باران هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەولێر.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی دووشەممە، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى هەندێ کات بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت.
كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.