Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 21:14

نوێنەری سەرۆك بارزانی گەیشتە قامیشلۆ

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی نوێنەری سەرۆك بارزانی گەیشتە شاری قامیشلۆ بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفڕانسی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی حزب و لایەنەكانی كوردی لە سووریا.

د. حمید دربندی بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە هەرێمی کوردستان و نێردەی تایبەتی سەرۆک بارزانی گەیشتە قامیشلو.

د. حەمید دەربەندی بە نوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی، بەشداری لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی حزب و لایەنەکانی کوردی لە سووریا دەکات کە بڕیارە سبەی شەممە لە شاری قامیشلو ببەسترێت.

پێشتر فەیسەڵ یووسف گوتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی لە سووریا رایگەیاندبوو: شانازییەكی گەورەیە بۆ ئێمە كە نوێنەری سەرۆك بارزانی لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی حزب و لایەنەکانی کوردی بەشدار دەبێت.

راشیگەیاندبوو: سەرۆك بارزانی هەمیشە جەختی لە یەكڕیزی لایەنە كوردییەكان لە سووریا كردووەتەوە، بەشداریكردنی د. حەمید دەربەندیش بە نوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی لە كۆنفرانسەكە دووبارە پەیامێكی مەعنەوی گەورەیە بۆ تەواوی گەلی كورد لە سووریا.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.