Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 15:42

وەزارەتی تەندروستی بڕیار و رێنمایی نوێی بۆ رێگریكردن لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەركرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، چەند بڕیار و رێنماییەكی نوێی دەركرد، یەكێك لە بڕیارەكان ئەوەیە كە سەربڕینی ئاژەڵان لەنێو ماڵان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

وەزارەتی تەندروستی بڵاوی كردەوە: بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسی زۆر مەترسیدارە و لەبەر تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی پشت ڕاستکراو لە هەندێک پارێزگاکانی عیراق، پێویستە ئەم رێوشوێنانە لە خوارەوە بگرێنە بەر:-

1- سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەر شێویەک بێت قەدەغەیە و سەربڕین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت.

2- پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن به‌تایبه‌تی له‌به‌ركردنی ده‌ستكێشی لاستیك و جلی تایبه‌تی خۆپارێزی له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ یان گوشت و خوێنه‌كه‌ی بە شێوەی تەواو و لە کاتی سەرپێچی بە توندی سزا دەدرێن.

3- دوای سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ ده‌بێت شوێنه‌كه‌ پاكژ بكرێت به‌ به‌كارهێنانی گیراوه‌ی كلۆر (5%) (ده‌گیرێته‌وه‌ به‌ به‌كارهێنانی فاس به‌ ڕێژه‌ی 6% و هه‌ر به‌شیك فاس بۆ 11 به‌ش ئاو)، هه‌روه‌ها به‌هه‌مانشێوه‌ پاكژكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی كه‌ به‌كارهاتووه‌ له‌ كاتی سه‌ربڕینی و پارچه‌كردنی گۆشتی ئاژه‌ڵ.

4- پێویستە هاووڵاتییان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن و دەستکێش لەدەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری نەبێت و تەختەی لەتکردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەتکردنی سەوزە، و پاشان شوێنی لەتکردنەکە بە باشی خاوێن بکرێت بە ئاوى گەرم و سابوون و دواتر پاكژكردنەوەى بە هەمانشێوە وەك خاڵى 3 ، هەروەها کوڵاندنی گۆشت بە تەواوی.

5- له‌به‌ركردنی جلی قۆڵدرێژ و ڕه‌نگی كاڵ له ‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نه‌كان تێدا بڵاوه‌، بۆ ئەوەی دیار بێت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌ت به‌ دوور خستنه‌وه‌ی مێروو و گه‌نه‌ له‌ له‌شی مرۆڤ.

6- بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڤێتێرنەری و کشتوکاڵ بکەن دەربارەی ڕێکارەکانیان سەبارەت بە ڕشاندنی ئاژەڵان بە قڕکەر.

7-  جەختکردنەوە لە کاری پتەوکردنی تەندروستی بۆ پاراستنی هاووڵاتییان لە ڕێگای هەڵمەتی جیاواز و بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی بەمەبەستی گەیاندنی زانیاری دروست.

8- جێبەجێکردنی چالاکییەکانی ڕشاندنی شوێنی گەنەکان بە گوێرەی پلانی ساڵانەی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان.

9- بەندبوونی کارمەندانی تەندروستی بە لەبەرکردنی کەرەستەی خۆپارێزی کەسی بە شێوەیەکی زانستی دروست.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.