ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ی نیسانی 2025 نووسینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مرۆ ده‌ستكراوه به هه‌ڵمه‌تی چاندنی 1000 گوڵی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لە پێناو پەرەپێدان و زیادکردنی ڕێژەیی سەوزایی و لە چوارچێوەى ڕێکخستنەوەی سەوزایی لە پارک و باخچە و دوورگە ناوەندییەکان، ئه‌مرۆ دەستکرا بە چاندنى زیاتر لە (1000)گوڵی جۆراو جۆر.
جێی باسه، گوڵه‌كان لە شەقامی 100مەترى و پاڕکی شار بن قه‌ڵاتی هه‌ولێر لەلایەن تیمەکانى ئەندازەی پارکەکان چاندراون

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.