Erbil 23°C سێشەممە 22 نیسان 20:43

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق کرد

100%

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا پێداگرییان لە پەرەپێدانی دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و بریتانیا کرد.

 

ڕۆژی سێشەممە 22ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عرفان سدیق باڵیۆزی نوێی بریتانیا لە عێراق كرد.

 

لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەكە، بارەگای بارزانی رایگەیاندووە؛ "لەو دیدارەدا ئاندرۆ بیزلی كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێریش ئامادە بوو، لە سەرەتادا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتن و پیرۆزباییەكی گەرمی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق كرد بۆ دەستبەكاربوونی و وێڕای دەربڕینی هەموو جۆرە پاڵپشتییەكی خۆی، هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق خواست لە ئەرك و كارەكانیدا".

 

یاتر روونکراوەتەوە؛ "هەر لەو دیدارەدا باسی ڕووداوەكانی ناوچەكە بە گشتی و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرا".

 

هەر لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە، بارەگای بارزانی دەڵێت؛ "لە كۆتایی ئەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و بەریتانیا كرایەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.