بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار ئاگاداری ئەو گەرەکانە دەکاتەوە کە لەسەر پاڵاوگەکانی یەک و دووی ئەو شارەن و دەڵیت بەهۆی چاکسازی لە بۆڕییەکانی ئاودا ئەمڕۆ بێ ئاو دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار بڵاویکردووەتەوە؛ "ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری کەلار دەکەینەوە، ڕۆژی دووشەممە دەست دەکەین بە چاکسازی لەسەر بۆڕی سەرەکی گواستنەوەی ئاوی 700 ملیمی و بەو هۆیەوە ئاو دابەش ناکرێت.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە روونیدەکاتەوە، ئەو گەڕەکانەی ئەمڕۆ ئاویان بەسەردا دابەش ناکرێت، بریتین لەو شوێنانەی لەسەر پاڵاوگەی ئاوی کەلار یەک و پاڵاوگەی ئاوی کەلار دوون.
ناوی ئەو گەڕەکانەی ئەمڕۆ ئاویان نابێت:
بەردەسوور
نەوروز
ئەندازیاران
شوقەکانی گۆران
گۆران
ئازادی
شێروانه
ناوبازاڕ
حەی شورته
تجاوزەکانی پشت بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار
سیروان
سەرکەوتن
نزیک مزگەوتی ئیمام عەباس
نزیک مزگەوتی شافعی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.