Erbil 29°C دووشەممە 21 نیسان 12:46

سبەی باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی دووشەممە لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان باران ببارێت، بەڵام پلەكانی گەرما بەهۆی شێوە زیاتر بەرز دەبنەوە.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی دەڵێت "سبەی دووشەممە لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان لە کاتەکانی نیوەرۆ بۆ شەو ئاسمان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و ھەوری تەواو".

هەروەها دەڵێت "لە ئێوارە بۆ شەو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دھۆک و کەرکووک و ئیدارەی سۆران و راپەرین ھەورەبروسکە چالاک دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەم، بەڵام لە ھەندێك ناوچەی ناوەراست و رۆژئاوای عێراق ئەگەری تاوەبارانی بەخوڕ و تەرزە دەبێت".

شارەزاكەی كەشناسی دەشڵێت "سبەی دووشەممە پلەکانی گەرما بەرێژەی 2 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ یەكشەممە بەرزتر دەبنەوە و ھەستکردن بەگەرما زیاتر دەبێت بەھۆی ھاتنی شێوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.