جەنگی دوو زلهێزەکەی ئابووری پەرەی سەندووە پێناسە گومرگییەکان فشاری بۆ چین هێناوە،بەهۆی بێدەنگی دانوستانکاری باڵای بازرگانی نێودەوڵەتی، چین بڕیاریدا دانوستانکاری بازرگانی بگۆڕێت.
ئەمڕۆ 16ی نیسانی 2025، چین لی چینگ گانگ وەک دانوستانکاری باڵای بازرگانی نێودەوڵەتی وڵاتەکەی دەستنیشانکرد لە کاتێکدایە گرژی و ئاڵۆزیی ئابووری نێوان چین و ئەمریکا لە پەرەسەندن دایە.
ئەمریکا پێناسە گومرگییەکانی سەر چینی بۆ 145٪ بەرزکردەوە ئەمەش گرفتی لە کەرتی ئابووری ئەو وڵاتە دروستکردووە و لە بەرامبەردا چین پێناسە گومرگییەکانی بۆ سەر ئەمریکا بە ڕێژەی لە ٪125 بەرز کردووەتەوە ، داتاکانی وەزارەتی بازرگانی چین دەریان خستووە لە ساڵی 2024 تا 2025 بەرێژەی 27.1٪ هەناردەکردنی کاڵا بۆ وڵاتانی دەرەوە کەمی کردووە ئەمە بۆ جاری یەکەمە لە ساڵی 2008وە بۆ ئەو ئاستە بەرزببێتەوە.
چین لە بەیانامەیەکی فەرمیدا دانوستانکاری باڵای نوێی بازرگانی نێودەوڵەتی وانگ شووێنی لە پۆستەکەی دوور خستەوە و لی چێنگ گانگ ی وەک دانوستانکاری وڵاتەکەی دەستنیشان کرد، دانوستانکارە نوێکە بەڵێنیداوە بەزووترین کات کێشە ئابوورییەکان چارەسەر بکات و لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکات.
هۆکاری دوورخستنەوەی وانگ شووێن بۆ بێدەنگی ئەو دانوستانکارە دەگەڕێتەوە بەرامبەر بە هاوتا ئەمریکییەکەی، چین دەیەوێت لە ڕێگەی دانوستانکردن بە زووترین کات باجەکانی سەر وڵاتەکەی لابدات و بگاتە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.