Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 02:36

پارێزگاری هەولێر سەردانی تاران دەكات

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر بەفەرمی بانگهێشتی تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران كرا بۆ بەشداریكردن لە پێشانگای (ئێران ئێكس پڕۆ 2025) كە بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازیى لە فەرامەرز ئەسەدی سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد .

لە كۆبوونەوكەدا سەر کونسوڵی گشتیی کۆمارى ئیسلامى ئێران بە فەرمى بانگهێشتى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ بەشداربوونى لە کردنەوەى پیشانگای (ئێران ئێكس پرۆ 2025) کە بڕیارە لە 28ى ئەم مانگە بە بەشدارى زیاتر لە 100 وڵات و 800 کۆمپانیاى جیاجیاى جیهانى لە تارانى پایتەختى ئێران بکرێتەوە.

لە بەشێکى ترى دیدارەکەدا، دواى گفتوگۆکردن لە بارەى ئامادەکاریی کۆبوونەوەى فراوانى پارێزگارانی (هەولێر، ئازاربایجانى ڕۆژئاوا، سلێمانى، سنە پارێزگاى کوردستان، دهۆک، کرماشان) کە لە 2025.5.20 لە شارى سنە پارێزگاى کوردستان بەڕیوەدەچێت، هەردوولا لەسەر وردەکارى سەردانى شاندى هەرێمى کوردستان و چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کۆبوونەوەکان هاوڕابوون و جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پارێزگاکان و بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.