ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ مامۆستایانی وتارخوێن له شاری هه‌ولێرو ده‌ووروبه‌ری ئه‌نجامدا و خه‌جتی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی له وتاره‌كانی مامۆستایانی ئاینیدا ڕه‌نگبداته‌وه له وتاره‌كانیان .
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی نیسان2025، بە بەشداری د.عبداللە وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی كوردستان، لەگەڵ وتارخوێنانی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كۆبوویه‌وه ، لەمیانیدا سوپاسی ھەموو مامۆستایانی به‌ڕێزی ئاینی كرد بۆ وتاری میانڕەوی و خزمەتکردنی مزگەوت وخەڵکی موسوڵمان کەلەسایەی تێکۆشان وخەباتی سەرکردەکانمان و پیاوانی ئاینی کوردستان ئەمڕۆ وڵاتاکەمان خاوەن سەروەری و ئاداب وکەلتوری خۆیەتی.
له وتاره‌كه‌ی وه‌زیری ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو: "خۆشەویستی بۆ کوردستان ئەرکێکی ئاینی و نیشتمانییە، پێویستە لە وتارەکانی مامۆستایانی ئاینیدا زۆر بەڕوونی ڕەنگدانەوەی ھەبێت".
د. پشتیوان سادق راشیگه‌یاند: خۆشەویستی کوردستان پەیوەست نیە بە لایەنی سیاسی، بەڵکو کوردستان ھی ھەمووانە پاراستنیشی ئەرکێكی ئاینی و نیشمانییە و کوردستان خاوەن کەرامەت و سەروەری خۆیەتی، ئەمەش ئامانجی بنەرەتی ئاینە، کە خۆشەویستی بۆ خاک ونەتەوە ئەرکە.
لەتەوەرێکی تردا وه‌زیری ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماژەی بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە ماوەی ڕابردوودا، وەک ئەرک بۆ خزمەتی هاوڵاتیان ،هەوروەها باسی لە پرۆژەکانی وەزارەت کرد و کارەکانی بۆردی وتار و کاری بەردەوامیان بۆ پاراستنی خێزان و سروشت و ژینگەی کوردستان بەرز نرخاند



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.