ئهمڕۆ دووشەممه 4/14 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی پەرلەمانی شانشینی یەکگرتوو و ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا و پەرلەمانی ئەوروپا کرد.
شاندەکە ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەولێر و هەرێمی کوردستان و قارەمانیەتی پێشمەرگەیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان کرد و ئاماژەیان بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، بووەتە نموونەیەکی گەشی ئازادی و دیموکراسی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتەکان.
ههر له كۆبوونهوهكهدا شاندی میوان، پشتگیریی وڵاتەکانیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لای خۆیهوه سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی شانشینی یەکگرتوو و وڵاتانی ئەوروپا دەربڕی و تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم لە بوارەکانی وزە و سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.