ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ی نیسانی 2025 كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رێنمایی تایبه‌تی بڵاوكرده‌وه بۆ ئه‌و پارت و لایه‌نه سیاسییانه‌ی عێراق كه ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی لیستی تاك یاخود دروستكردنی هاوپه‌یمانه‌تیی به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا بكه‌ن .
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی عێراقی بڵاوی كردووه‌ته‌وه: بەپێی ڕێنمایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کاتی تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکان و حیزبەکان و لیستە تاکەکان کە دەیانەوێت لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن، لە ڕۆژی 15 ی ئەم مانگە دەست پێ دەکات و تاوەکو ڕۆژی 4 مانگی ئایاری داهاتوو بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی رێنماییەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان پێكهێنانی هاوپەیمانەتییەكان بەمشێوەی خوارەوە دەبن:-
ئەو پارت و حزب سیاسییانەی مۆڵەتی یاساییان هەیە دەتوانن هاوپەیمانیەتی پێكبهێنن.
پێویستە بە نووسراوێك داواكاری پێكهێنانی هاوپەیمانیەتییەكان پێكشكەش بە كۆمیسیۆن بكرێت.
نابێت ناو و لۆگی هاوپەیمانیەتییەكان بە هیچ ناو و لۆگۆی حزب یان هاوپەیمانیەتییەكی پێشوو بچێت.
نووسراوی پێكهێنانی هاوپەیمانیەتییەكان دەبێت پێشكەشی فەرمانگەی حزب و رێكخراوە سیاسییەكانی كۆمیسیۆن بكرێت.
جێی سه‌ره‌نجه، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی وەک وادەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.