بۆ یەکەمین جار لە ژێر چاودێری سەرۆک بارزانی، یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی كوردستان لە ژێر دروشمی (بە تواناکانمان داهاتوو بنیاد دەنێین)، لە شاری هەولێر و لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، بەڕێوەدەچێت.
ئەم کۆنفرانسە سەکۆ و دەرفەتێکە بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی ڕەوشی ئافرەتان لە نێو ڕێکخستنەکانی حزبدا كه لە میانی كۆنفرانسه‌كه‌دا پێنج پانێلی جیاواز بە ناونیشانەکانی( ستراتیژییەتی پارتی بۆ بەهێزترکردنی بەشداری ئافرەتان لە دامەزراوە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان، ئافرەت لە ناو ئۆرگان و ڕێکخستنەکانی پارتیدا، ئافرەت و هەڵبژاردن، ڕۆڵ و پێگەی یەکێتیی ئافرەتان، ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت لە ناو میدیا و سۆشیاڵ میدیای پارتیدا)، پرسە تایبەتەکان بە ڕەوشی ئافرەتان تاوتوێ دەکرێت.
كۆنفرانسه‌كه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه به به‌شداری سه‌رۆك بارزانی ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات و ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت كه تیایدا قسه له ڕۆڵی ئافره‌تان ده‌كرێت له كایه‌ی حیزبی و سیاسی‌دا .
جێی باسه ، بڕیار وایه 700 ئه‌ندامی ئافره‌تی كارای نێو ئۆرگانه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه بكه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.