ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه 12ی نیسان یه‌كه‌م گه‌ڕی دانوستانی هه‌ردوو شاندی باڵای ئیران و ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی عه‌باس عراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆتایی پێ هات ئاژانسی (ته‌سنیم)ی ئیرانیش رایگه‌یاندووه ،گفتوگۆی دانوستانی ئه‌مرۆ له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریكا ئه‌رێنیی بووه .
ئاژانسی (ته‌سنیم)ی ئیرانی له‌سه‌ر زاری عه‌باس عراقچی رایگه‌یاندووه ، دانوستانه‌كانی ئه‌مڕۆ وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م دوو كاتژمێر بووه له دوو هۆڵی جیادا به‌ڕێوه چوونه، گفتوگۆكان به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ بوونه له نێوان هه‌ردوولادا و ئه‌رێنی بووه و عراقچی و ویتكۆف له نزیك یه‌كترییه‌وه دانیشتوون و په‌یامه‌كانیان ئاڵوگۆڕ كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه نوێنه‌ری باڵای ئێرانه له دانوستانه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه ،دانوستانه‌كان هه‌فته‌ی داهاتووش به‌رده‌وامی ده‌بێت و كه‌شه‌كه له‌بارو ئه‌رێنی بووه.
لای خۆیه‌وه ئه‌مرۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عوممان ڕایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و ئاسایش له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌نێوان ئیران و ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو: دانوستانه‌كان له كه‌شێكی به‌رپرسانه بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان به‌ڕێوه چووه .
هه‌ر دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌كه‌ی نێوان شاندی باڵای ئێران و ئه‌مه‌ریكا ئیسماعیل به‌قائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، تاران پێی وانییە قۆناغی یەکەمی کۆبوونەوەکە درێژه بكێشێت .
له‌لایه‌كی تر ڕۆژنامه‌ی (ئه‌كسیۆس )ی ئه‌مه‌ریكی ئاماژەشی به‌وه داوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە بارەی چاڵاكییه‌كانی بەرنامەی ئەتۆمی تاران ئامادەیە سازش لەگەڵ ئێران‌دا بکات و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای دانوستانكاری نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.