Erbil 17°C یەکشەممە 13 نیسان 21:28

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 12ی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ،پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد .


دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا، وێڕای تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە ، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کرا .


هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بە پێی دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان و پاراستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان کردەوە .


سەبارەت بە بارودۆخی گشتیی ناوچەکەش، هه‌ردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و چارەسەرکردنی هەر کێشە و ناکۆکییەک لە ڕێگەی له‌یه‌كتر گه‌یشتن و گفتوگۆی ئاشتیانە .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.