Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 02:36

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کێتيی ئه‌ورووپا بۆ ناوچه‌ی که‌نداو کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

له‌ په‌راوێزی كار و چالاكييه‌كاندا له‌ کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2025/4/12  نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ  لویجی دی مایۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کێتيی ئه‌ورووپا بۆ ناوچه‌ی که‌نداو، کۆبووه‌وه .‌

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ پەیوەندییەکانی هه‌رێمی کوردستان و یه‌کێتيی ئه‌ورووپا و پته‌وكردنى هاوکاريی هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جياكاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها پێشهاته‌ ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر عێراق و کوردستان و ناوچه‌ی که‌نداو تاوتوێ کرد .



هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قاميگرى له‌ ناوچه‌كه‌دا‌ له‌ ڕێگه‌ى بره‌ودان به‌ زمانى لێكگه‌يیشتن و گفتوگۆى ئاشتييانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و گرژييه‌كان و دوورخستنه‌وەى ناوچه‌كه‌ له‌ ئاڵۆزيى زياتر، هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌ ئاماده‌يى و ڕۆڵى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كرا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.