نێچیرڤان بارزانی لە پەڕاوێزی چوارەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتالیا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبوویەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی عێراق و ناوچەکە کرد.
رۆژی شەممە 12ـی نیسانی 2025 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە؛ "بەیانیی ئەمڕۆ شه‌ممه ،نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارنامه‌که‌یدا له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا، له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، کۆبووه‌وه".
لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە هاتووە؛ "له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی رووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا تاوتوێ کران، هەروەها ده‌رباره‌ی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییە هەنووکەیییه‌کان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه".
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان؛ "هه‌ردوولا جەختيان له‌وه كرده‌وه كه به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیای فیدراڵ و عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن و خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له بواره جياكاندا، دووپات كرده‌وه."
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخی سووریا و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی و سێرگی لاڤرۆف بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.