کەمێک پێش ئێستا محەممەد شیاع سوودانی لە رێگەی فڕۆکەخانەوە گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لیکرا.
کاتژمێر 10:30 خولەکی ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و کۆمەڵێک پرسی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ بکەن.
سوودانی تاوەکوو ئێستا لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا چوار جار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، کە دوایەمین جاریان رۆژی 13ـی تشرینی دووەمی 2024 بوو کە لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.